Skip to the content

د.ڤالا فرید ابراھیم (سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان)

لە رۆژی ٢٠١٩/٧/١٠ دەستی لەکاری ئەندام پەرلەمانی کێشاوەتەوەو بووە بە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان

لە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

زانيارى کەسی

ناو ڤالا فرید ابراهیم
نازناو  
نەتەوە كورد
ئایین موسلمان
 شوێن و مێژووی لەدایکبوون هه‌ولێر / 1976
شوێنی نیشتەجێبوون  
ئاستى خوێندن دكتۆرا له‌ یاسا
پسپۆری و شارەزایی دكتۆرا له‌ یاساى گشتى

فراکسیۆن

پارتی دیموکراتی کوردستان

ئەندامییەتی لە لیژنەکان 

1- ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنه‌وه‌ و هێنانه‌كایه‌ی سازان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستوری كوردستان-عێراق به‌ پێ ی بریاری ژماره‌ (4) له‌ 20/5/2015 په‌رله‌مانی كوردستان.
2- لێژنه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى په‌ێره‌و و پڕۆگرامى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ كۆنگره‌ى13 .
3- لێژنه‌ى ڕاوێژكارى تایبه‌ت به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیانى جینۆساید/وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.
4- لێژنه‌ى ڕاوێژكارى تایبه‌ت به‌ داڕشتنى مسوه‌ده‌ى یاساى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زه‌ره‌ره‌كانى تاوانه‌كان كۆمه‌ڵ كوژى دژ به‌ گه‌لى كورد/ وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.

پوختەیەک لەپۆست و کارەکانی پێشوو

* (معیده‌) له‌ كۆلێژى یاسا و ڕامیارى / به‌شى یاسا/ زانكۆى سه‌لاحه‌ددین له‌ ڕێكه‌وتى 3/10/1998.
* مامۆستا له‌ كۆلێژى یاسا و ڕامیارى / به‌شى یاسا / زانكۆى سه‌لاحه‌ددین له‌ ساڵى 2003 تا ساڵی 2013.
* ئه‌ندامى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكى لێژنه‌ى كاروباری یاسایى له‌ ڕێكه‌وتى 6/11/2013 تا 5/11/2018

ئه‌ندام بوون له‌ ڕێكخراوه‌كان كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى:
1- یه‌كێتى مافپه‌روه‌رانى كوردستان.
2- یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان.
3- ئینستیتیوتى كورد بۆ ڤیكتمۆڵۆجى و به‌ره‌نگاریوونه‌وه‌ى جینۆساید.
به‌شدارى كردن له‌ كۆنگره‌كان:
1- ئه‌ندامبوون له‌ كۆنگره‌ى 13 ى پارتى دیموكراتى كوردستان..
2- كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به‌ كومه‌ڵكوژى گه‌لى كورد/ هه‌ولێر / 26، 28- 1 - 2008.
3- كونگره‌ى زانستى وه‌زراه‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى/ هه‌ولێر / 2010.
4- كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به‌ ناساندنى تاوانه‌كانى جینۆسایدى گه‌لى كورد/ نه‌رویج/ 6-6-2011.
* بڵاوكردنه‌وه‌ى ووتار و دراساتێكى زۆر له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌ جیاجیاكان.

توێژینه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌كانى:
1- به‌رپرسیاریه‌تى حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌سه‌ر تاوانه‌كانى جینۆسایدى گه‌لى كورد.
2- به‌پرسیاریه‌تى ده‌وڵه‌ت له‌سه‌رپێچى كردنى ده‌ستوره‌كه‌ى بۆ یاساى گشتى نێوده‌وڵه‌تى.
3- كۆتایى هاتنى په‌یمان نامه‌كان و په‌یمان نامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى تایبه‌ت به‌ پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ.
4- THE RIGHT OF GENOCIDE VICTIMS.
5- په‌یمان نامه‌ى جه‌زائر له‌به‌ر ڕۆشنایى یاساى ئامیره‌ى نێوده‌وڵه‌تى.
6- تایبه‌تمه‌ندی دادگای تاوانكاری نێوده‌وله‌تی له‌سه‌ر تاوانه‌كانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی له‌ سوریا.
7- سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌ر ڕۆشنایى یاساى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌ستورى.

بڕوانامه‌كان:
1- به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى بكالۆریوس له‌ یاسا/ كولێژى یاسا و ڕامیارى/ زانكۆى سه‌لاحه‌ددین/ هه‌ولێر به‌ پله‌ى یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى كولێژ له‌ ساڵى خوێندنى 1997- 1998.
2- له‌ خوێندنى ماسته‌ر وه‌رگیراوه‌ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م، بڕوانامه‌ى ماسته‌رى به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ یاساى گشتى له‌ كولێژى یاسا و ڕامیارى / زانكۆى سه‌لاحه‌ددین به‌ پله‌ى زۆر زۆر باشه‌ (جید جیدا عالی) وه‌ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م له‌سه‌ر قوتابیاتنى خوله‌كه‌ى خوێندنى ساڵى خوێندنى 2003. ناونیشانى ماسته‌رنامه‌كه‌ ( به‌رپرسیاریه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر تاوانه‌كانى جینۆساید- توێژینه‌وه‌یه‌كى پراكتیكه‌ له‌سه‌ر بارودۆخى كوردستانى عێراق) تێزى ماسته‌رنامه‌كه‌ ڕۆلێكى باڵاى هه‌بوو له‌ دادگایى كردنى سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ى له‌به‌رده‌م دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق.
3- له‌ خوێندنى دكتۆرا وه‌رگیرا به‌ پله‌ى یه‌كه‌م ، بڕوانامه‌ى دكتۆراى به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ یاساى گشتى له‌ كۆلێژى یاسا و ڕامیارى/ زانكۆى سه‌لاحه‌ددین به‌ پله‌ى نایاب له‌ ساڵى خوێندنى 2008. ناونیشانى دكتۆرا نامه‌كه‌ ( پاراستنى ماف و ئازادییه‌ ده‌ستورییه‌كان له‌به‌ر ڕۆشنایى به‌رپرسیاریه‌تى سیایى و تاوانكارى ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێ كردن).

په‌یوه‌ندیكردن

ئیمه‌یل:vala.siyan@parliament.krd

مۆبایل: