عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان لە خولی دووەم
ژیاننامه
*ساڵی 1949 له‌بنه‌ماڵه‌ییه‌کی ئاینیی و تێکۆشه‌ری دیاری شاری هه‌ولێر له‌دایکبووه.
*خاوه‌نی بروانامه‌ی بکالۆریۆسه له ژمێریاری.
*سالی 1971 له‌ئه‌منی عاممه‌ی به‌غدا زیندانی کراوه‌و چه‌ندین جاریش له‌سه‌ر چالاکی سیاسی له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ گیراوه.
* سالی 1963 په‌یوه‌ندی کردووه به‌ریکخستنه‌کانی پارتی دیموکرای کوردستان و له‌ساڵانی 1971 – 1974 لێپرسراوی قوتابیانی زانکۆی موسته‌نسریه بووه.
*ساڵی 1974 به‌هۆی تیکچوونی په‌یوه‌ندی نێوان شۆرش و رژێمی به‌عس په‌یوه‌ندی به‌شۆڕش-وه کردووه، هه‌ر ئه‌و ساڵه به‌شداری له‌دامه‌زراندنی ده‌زگای دارایی شۆڕشی ئه‌یلول کردووه.
*له‌پاش هه‌ره‌سهێنانی شۆرشی ئه‌یلول له‌ساڵی 1975 راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه کرد که له 1/6/1975 دامه‌زراو رۆلی به‌رچاوی هه‌بووه.
*ساڵی 1975 - 1977 چۆته سوریا و خه‌ریکی کاری سیاسی و رێکخستن بووه.
*1978 گه‌راوه‌ته‌وه کوردستان وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌شداری له‌شۆڕشی نوێ کردووه.
* یه‌کێک بووه له‌ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری حزبی سۆسیالیستی کوردستان و له 8/8/1979 بووه به‌ئه‌ندامی سه‌رکرداییه‌تی حزبی سۆسیالیست و رۆڵی به‌رچاوی له‌ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی و دامه‌زراندنی به‌ره‌ی کوردستانی هه‌بووه.
*1979 – 1992 رۆڵی به‌رچاوی له‌بواری په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسی و عه‌ربی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا هه‌بووه‌و له‌پاریس و له‌نده‌ن و واشنتۆن و دیمه‌شق و قاهیره‌و سوید و چه‌ند شارێکی تر،
* به‌شداری ده‌یان کۆروکۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی کردووه.
*ساڵی 1995 بۆته ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێر.
*له‌زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی شه‌ری ناوخۆ به‌شداربووه‌و رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌و فاکته‌رێکی گرنگی ئاشتی و ته‌بایی بووه له‌کۆبوونه‌وه‌کانی تاران و له‌نده‌ن و دیمه‌شق،رۆڵی به‌رچاویشی له ئیمزاکردنی رێککه‌وتننامه‌ی ئه‌نقه‌ره هه‌بووه له ساڵی 1996.
* سێ ساڵ نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بووه له قاهیره‌ی پایته‌ختی مسر و یه‌کێک بووه له‌رێکخه‌رانی دیالۆگی کوردی و عه‌ره‌بی که‌ساڵی 1998 له‌قاهیره به‌سترا.
*ده‌یان وتاری له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان به‌زمانی کوردی و عه‌ره‌بی بڵاوکردۆته‌وه.
*دوو کتێبی به‌ناوی (العلاقات العربیه الکوردیه) و (حوار العربی الکوردی) بڵاوکردۆته‌وه.
*ساڵی 1999 له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پۆستی وه‌زیری شاره‌وانی وه‌رگرتووه‌و دواتریش بۆته وه‌زیری دارایی و ئابووری و پاشان بۆته جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان.
*له کۆنگره‌ی دووه‌می یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان-دا دووباره به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و پاشان به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه.
*تا ئێستا (3) جار له مردن رزگاری بووه، 1974 له بۆردومانی شارۆچکه‌ی چۆمان، له‌رۆژی 24/11/1987 له‌ناوچه‌ی مه‌رگه به‌ده‌ستی موخابه‌راتی رژێمی به‌عس له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له هه‌ڤاڵه‌کانی به‌ژه‌هری سالیۆم ژه‌هرخوارد کران، تێیدا 3 که‌س له هه‌ڤاڵانی شه‌هید بوون و ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن گوێزرایه‌وه بۆ له‌نده‌ن، ساڵی2004 له‌کاره تیرۆریستییه‌که‌ی (1)ی شوباتی شاری هه‌ولێر به‌سه‌ختی برینداربووه بۆ ماوه‌ی (4) مانگ له‌ژێر چاودێری پزیشکی ماوه‌ته‌وه.
*زمانه‌كانی کوردی و عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی ده‌زانێت.
*له 4ی حوزه‌یرانی ساڵی 2005 پاش خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان به سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ڵبژێردرا.