1-پارێزه‌ر له 20/7/1996. 2- ئه‌ندامى ده‌سته‌ى راوێژكارى یاسایی مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان . 3- ئه‌ندامى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان. 4- ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان خولى یه‌كه‌م. 5- ئه‌ندامى پێشووى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان. 6- راوێژكارى یاسایی یه‌كێتى ژنانى كوردستان . 7- ئه‌ندامى سكرتاریه‌تى یه‌كێتى ژنانى كوردستان. 8- ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاى یه‌كێتى مافپه‌روه‌ران بووه له 2003. 9- ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى سه‌نته‌رى په‌ره‌پێدانى دیموكراسى و ماف مرۆڤ. 10- ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى په‌یمانگه‌ى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن. 11- به‌شدارى كردن له خولى تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن له سوید و توركیا و خولى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توند و تیژى له ئه‌رده‌ن. 12- سازدانى چه‌ندین كۆر و سیمینارى یاسایی كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ توێژه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵ له شار‌و شارۆچكه و گونده‌كان. 13- ئه‌ندامى لێژنه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى داخوازییه‌كانى ژنان كه پێكهاتووه له چه‌ندین رێكخراو و كه‌سایه‌تى و ئه‌ندام په‌رله‌مان بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارى ژنان بۆ په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى. 14- چه‌ندین وتار و نوسینم له رۆژنامه و گۆڤاره‌كان بڵاوبۆته‌وه له‌وانه (رۆژنامه‌ى ژیانه‌وه ، گۆڤاره‌كانى ته‌وار و واڵا پرێس و كه‌پر). 15- دوو ساڵ له په‌یمانگه‌ى پێگه‌یاندنى مامۆستایان وه‌ك وانه‌بێژ له‌گه‌ڵ رێكخراوى DC فه‌ره‌نسى كارم كردووه له ساڵه‌كانى 2002تا 2004 . 16- سازدانى چه‌ندین خول له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانى دیموكراسى و هه‌ڵبژاردن به میواندارى چه‌ند مامۆستایه‌كى ( سویسرى, سویدى, هه‌نگارى و ئه‌مریكى) . 17- له‌گه‌ڵ رێكخراوى وادى ئه‌ڵمانى وه‌ك وانه بێژ بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ له ناوچه‌كانى هه‌ورامان و شاره‌زوور كارمكردووه.
|