Skip to the content
Menu

یوسف محمد سادق

زانيارى کەسی

ناو یوسف محمد سادق
نازناو  
نەتەوە كورد
ئایین موسلمان
 شوێن و مێژووی لەدایکبوون  له‌ ساڵی‌ 1978 له‌ دایكبووه‌
شوێنی نیشتەجێبوون  
ئاستى خوێندن
  1. هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ره‌ له‌ سیاسه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ زانكۆی‌ نه‌هرین 2007
  2.  دكتۆرا  له‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ زانسته‌ سیاسیه‌كان به‌ ناونیشانی‌ (فاكته‌ره‌ كاریگه‌ره‌كانی‌ سه‌ر داهاتووی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان-عیراق).
پسپۆری و شارەزایی  

فراکسیۆن

گۆڕان

ئەندامییەتی لە لیژنەکان 

 

پوختەیەک لەپۆست و کارەکانی پێشوو

  1. -سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ زانسته‌ رامیارییه‌كانی‌ بووه‌ له‌ كۆلیژی‌ زانسته‌ رامیاری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌ نێوان ساڵانی‌ 2008-2010.
  2. -رێكخه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گشتی‌ هه‌تاكه‌ی‌ بووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵانی‌2007-2009 هه‌روه‌ها به‌شداری‌ له‌ پاش ساڵی‌ 2003-2010چه‌ندین چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌شداریكردووه‌، له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كییه‌كانی‌ (كه‌ی‌ ئای‌ ئی‌، دی‌ ئێچ ئاڕ دی‌، ئێن ئی‌ دی‌، یو ئێن دی‌ پی‌).
  3. -به‌شداری‌ له‌ چه‌ندین كۆنفرانسی‌ ئه‌كادیمی‌ و مه‌ده‌نی‌ كردووه‌وه‌ له‌ ناوه‌وه‌و و ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق كه‌ له‌ هه‌ندێكیاندا توێژیینه‌وه‌ی‌ پێشكه‌ش كردووه‌.
  4. -رێكخه‌ری‌ لیژنه‌یه‌كی‌ ئه‌كادیمی‌ و یاسایی‌ بووه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ساڵی‌ 2008كه‌ دواتر له‌ دوو توێی‌ كتێبی‌(پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان) له‌ لایه‌ن كۆمپانیای‌ وشه‌وه‌ چاپكراوه‌.
  5. -به‌شداری‌ سه‌ره‌كی‌ بووه‌ له‌ ئاماده‌كردن و داڕشتنی‌ پرۆژه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم و پرۆژه‌ و پاكێجه‌كانی‌ چاكسازی‌ كه‌ له‌ لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئۆپۆزسینه‌وه‌ له‌ چه‌ندین ساڵی‌ رابردوودا ئاماده‌كراون.
  6. -له‌ ساڵی‌ 2010ه‌وه‌ رێكخه‌ری‌ ژووری‌ توێژینه‌وه‌ی‌ سیاسی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بووه‌و نوێنه‌رایه‌تی‌ ژووره‌كه‌ ئه‌كردت له‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.
  7. -له‌ ساڵی‌ 2010ه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ كاروچالاكیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا رۆڵی‌ بینیووه‌.
  8. - له‌ چه‌ندین دیمانه‌ و چاوپێكه‌وتندا یوسف محه‌مه‌د هه‌میشه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌و به‌ هه‌ژاری‌ خوێندنی‌ زانكۆی‌ ته‌واو كردووه‌.
  9. - له‌دانیشتنی ده‌سپێكی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 29/4/2014 به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌لبژێردرا

په‌یوه‌ندیكردن

ئیمه‌یل: 

مۆبایل: