Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی چوارشه‌مه‌ 2020/9/9

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/9/9ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌كۆنسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2020/9/8، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌هه‌یسه‌م صالح ئه‌بولفول كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌هه‌رێمی كوردستان و عه‌بدولڕه‌حمان یوسف حه‌سه‌ن جێگرى كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌هه‌رێم و راوێژكارێكی سیاسیی كونسوڵخانه‌كه‌ كرد.

لیژنەی پیشەسازی بەدواداچوون بۆ هۆكاری داخستنی به‌شێكی زۆر له‌كارگەكانی هەرێم دەكات

بەمەبەستی به‌دواداچوون بۆ هۆكارەكانی داخستنی كارگەكانی هەرێم و پێدانی پێشنیاز به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و پرسه‌، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە 2020/9/8، شاندێكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی لەپەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتیی...

هێمن هەورامی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانه‌واده‌و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو مامۆستا عومەر شیرەمەڕی کرد

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆ کۆچیدوایی عومەر حەمە ساڵح ئەحمەد ناسراو به‌ عومەر شیرەمەڕی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو عومەر شیرەمەڕی کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

پەیامی ھاوخەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا عومەر شیرەمەڕی

بۆ کۆچی دوایی مامۆستاو تێکۆشەری دێرین عومەر شیرە مەڕی ، د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پەیامێکی ھاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکار و ئازیزانی کرد، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

لیژنەی تەندروستی ماده‌ى حه‌فته‌می پێشنیازه‌یاسای ماف و ئه‌ركى نه‌خۆشى له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و پسپۆڕان تاووتوێ كرد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/9/7، لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر له‌په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپەرشتیی د.سه‌باح زێباری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.

لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ى خۆپیشاندانه‌كانی هەڵەبجەو رانیەو که‌لار ده‌كات

لەکۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێکهێنرا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوانەی لەمدواییە لەشارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان (هەڵەبجە- رانیە- که‌لار) لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزی پۆلیسی چالاکییە مه‌ده‌نییەکان وهێزی ئەمنی روویاندا، ئەمڕۆ یەکشەمە...

خاڵێكی تر بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی رۆژی سێشه‌مه‌ 2020/9/8 زیادكرا

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كردووه‌ تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (چواره‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (3)ى ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ 2020/9/8 زیادكراوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی سێشه‌مه‌ 2020/9/8

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی سێشه‌مه‌ ‌ رێكه‌وتی 2020/9/8ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتژمێر 1ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/9/8، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌: