Skip to the content
Menu

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ ٣٠/٤/٢٠١٩، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی لە په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.رێبوار بابكه‌یى، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، لەھولی لیژنە له‌ تەلاری پەرلەمان، کوبوونەوەی ئاسایی خۆیی ئەنجامدا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێکھێنانی لیژنەی فەنی بۆ ئامادەکردنی کاری فەنی و لوجیستیی کونگرە یاخود وۆرکشۆپى پەیوەست بە گفتوگۆکردنی پڕۆژەیاسای رەوەندی کوردستانی  خرایە بەر باس و لێكۆڵینه‌وه‌.   فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێم و تەواوی فەرمانگەکانی پەیوەست بەکارى لیژنەکە بەمەبەستی خۆ ناساندن و ھەروەھا ڕێکخستنی ئیڤێنت و بۆنە لەنێوان به‌ لیژنە و كونسوڵییەکان بۆ تاووتوێکردنی پرسگەلێک یان بابەتێک، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
لەکوتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا نامەیەکی سوپاسگۆزاری بۆ كونسوڵخانەی (چیک) بنێردرێت به‌رامبه‌ر به‌پێدانی ڤیزە بە قوتابیان و بازرگانانی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا کردنەوەی شاری ئەکادیمیایی (چیک) لەشاری ھەولێر.