Skip to the content
Menu

بەشێک لە زیندانیانی سیاسی یاداشتێکیان پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کرد

بەمەبەستی گوێگرتن لە داواکارییەکانیان دوای نیوەرۆی ئەمرۆ ٢٨/٨/٢٠١٩  لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرپەرشتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و جێگری سەرۆکی لێژنە و بریاردەر و ئەندامانی لێژنەکە پێشوازییان لە نوێنەرانی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی کرد کە بە مەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان گردبوونەوەیەکیان لەبەردەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدابوو .

لە کۆبوونەوەیەکدا نوێنەرانی زیندانیەسیاسیەکانی خۆپێشاندەر یاداشتێکیان ئاراستەی لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیبدانیانی سیاسی کرد تێیدا کۆمەڵێک داواکاری هاتبوو، لەوانە هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١١ هەموارکراو کە تایبەتە بە ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەوڵبدرێت کەم و کورییەکانی چارەسەر بکرێت، هاوکات لە یاشتەکەدا داوایان کردووە ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی کوردستان هاوتای  زیندانیانی سیاسی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت،  و ماوەی دیاریکراوی منحەی ١٠ ساڵ لاببرێت چونکە پێیان وایە سەرپێچی برگەی ١ی ماددەی ١٣٢ ی دەستووری عێراقی فیدراڵە،  لەلایەن خۆیانەوە سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە رایانگەیاند بە هەموو توانایەکەوە هەوڵی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەدەن و هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە تا بتوانرێت بەباشترین شێوە خزمەتی زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان بکەن، و بەڵێنیان پێدان بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانیان بکەن.