Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧/٨/٢٠١٩لەھۆڵی لیژنە و بەسەرپەرشتی د.صباح محمود سەرۆکی لیژنە و ئامادەبونی بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنە کۆبونەوەی ئاسای خۆی ئەنجامدا.

کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێ کردنی ئەو نوسراو و یاداشت و داواکاری و سکاڵایانەی ئاراستەی لیژنە کرابون و کاری پێویستیان لەسەر کرا و ئەوانەی پێویستیان بە وەڵام دانەوە ھەبو وەڵام درانەوە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کرا. و بڕیاردرا لە ماوەیەکی نزیک لیژنە سەردانی کۆنترۆڵی جۆری خۆراک بکەن بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بون لە شێوازی کارکردن و بەدواداچون بۆ کێشەو کەم و کوریەکان