Skip to the content
Menu

پەرلەمان لەھەوڵی دەستەبەرکردنی ماف و ئیمتیازاتی قوتابیان دایە

لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی کوردستان چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێک دەھێنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١/٨/٢٠١٩ لە ھۆلی لیژنەو بەسەرپەرشتی (عبدالسلام دۆڵەمەڕی) سەرۆکی لیژنە و ئامادەبونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند لیژنەیەکی لاوەکی دروست کران .
لیژنەیەکی لاوەکی پێکھێندرا بۆ چاودێری کردن و بەدواداچون لە تاقی کردنەوەی خولی دووەمی ئەزمونە گشتیەکانی پۆلی ١٢ ئامادەی، ھاوکات سەرجەم ئەندامانی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕاسپێردران بە پێ ی شوێنی جوگرافی نیشتەجێ بونیان کە لەڕۆژی ئەنجام دانی تاقی کردنەوەکان سەردانی بنکەکانی تاقی کردنەوەکان بکەن بەمەبەستی ئاگادار بون لەڕەوشی ھۆڵەکان و چاودێری کردن و نوسینی سەرنج و تێبینیەکانیان.

ھەروەھا لیژنەیەکی لاوەکی پێکھێندرا بەمەبەستی ئامادەکردنی پێشنیازی یاسایەک بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ئیمتیازاتی قوتابیان بەتایبەت دەرماڵەی خوێندن کە پێویستە بایاسا ڕێک بخرێت .

لەکۆتایدا ئەو نوسراو داواکاری و یاداشتانەی ئاراستەی لیژنە کرابون خوێندرانەوە و کاری پێویستیان لەسەر کرا و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران