Skip to the content

لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت پلانى كاركردنى شه‌ش مانگى خۆى داڕشت

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دانانى پلانى كارى شه‌ش مانگى داهاتوویى و دیاریكردنى خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2019/12/23، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت له‌ قه‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى له‌نجه‌ ئیبراهیم دزه‌یی سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دانانى پلانى كارى شه‌ش مانگى داهاتووى لیژنه‌كه‌ كرا به‌مه‌به‌ستى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانیان بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌ت و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته‌كانیان.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى پلانه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ بریتی بوون له‌ لێكنزیكبوونه‌وه‌و ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى فراوان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى داكۆكیكار له‌مافى ئافره‌ت و پاراستنى پره‌نسیپه‌كانى دیموكراسى و دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كانداو بڕیاردرا له‌سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ راسته‌وخۆ ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه‌ بكرێت.