Skip to the content
Menu

جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی لیژنەکان کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/12/9، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی سەرجەم لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان چەندین تەوەری تایبەت بەشێوازو میکانیزمەکانی کاری لیژنەکان لە ئامادەکردنی ڕاپۆرت و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی هاوڵاتیان خستەڕوو، هاوکات باسی لە سەردان و چاودێری و بەدواداچوونی لیژنەکان و دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کردو داواشی لە دەستەی سەرۆکایەتیی سەرجەم لیژنەکان کرد کە پابەندبن بەئەنجامدانی کۆبوونەوە ئاساییەکانیان بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرت بۆ ئەو پڕۆژەو پێشنیازەیاسایانەی کە ئاراستەیان کراون تاوەکو لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمان دابنرێت و گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت.
لەلایەن خۆیانەوە دەستەی سەرۆکایەتیی لیژنەکانی پەرلەمان وێڕای دەستخۆشییان لە ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە راو سەرنج و تێبینییەکانیان تایبەت بەکاری لیژنەکانیان خستەڕوو.