Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی لە مامۆستا سەڵاحەدین بەهائه‌دین دەكات

بەبۆنەی بەستنی ھەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و دووبارە ھەڵبژاردنەوەی مامۆستا سەڵاحەدین بەھائەدین بە ئەمینداری گشتی، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی مامۆستا سەڵاحەدین بەھائەدین و ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەناوی خوای بەخشندەو میھرەبان
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بەبۆنەی بەستنی ھەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و دووبارە ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بەئەمینداری گشتی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و ئەندامانی متمانەپێدراوی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و دۆستانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەین، ئومێدەوارم سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە ببێتەمایەی یەکڕیزیی نێوان سەرجەم ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و ڕەخسێنەری زەمینەی گەشەپێدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و سەره‌تایەکی تازە بۆ پتەوترکردنی پەیوەندیی تەباییی نێوان ھەموو نەتەوەو ئاینەکان لە ھەرێمی کوردستان.
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2019/12/29