Skip to the content
Menu

لیژنەی پێشمەرگە راپۆرتى خۆى له‌سه‌ر پڕِۆژەیاسای چاکسازی ئاماده‌ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێک، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٣/١٢/٢٠١٩، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی رێڤینگ محه‌مه‌د ھروری سەرۆکى لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ كۆبووه‌وه‌.

سەرەتای کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر ئەو ڕاپۆرتە کرا کەداواکاریی پێشمەرگەی سەنگەری  لە خۆگرتبوو، ئەمەش لەدوای سەردانی لیژنەكه‌ بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە بەدەستیان گەیشتبوو.

ھەر لەکۆبوونەوەکەدا باس لەپێدانی ئەو سوپاسنامانە کرا کە لیژنەكه‌ بەدوو خۆبەخشی دابوو کە لەکاتی شەڕی دژی داعش ڕۆلێکی گەوەرەیان ھەبووە لەھاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوکات لیژنە بریاریدا سوپاسنامە ئاراستەی هەموو ئەو خۆبەخشانە بکات کە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا.

لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت  به‌پڕِۆژەیاسای چاکسازی کراو دوای خوێندنەوەو وەرگرتنی راوسەرنجی ئەندامانی لیژنەکە بڕیاردرا ڕاپۆرتەکە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.