Skip to the content
Menu

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران دەکات

ئەمڕۆ دووشەمە ٢-١٢-٢٠١٩ شاندێکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان کە پێک هاتبوون لە د.گەلاوێژ عبيد عثمان بریاردەری لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ،حەسیبەگەردی ئەندامی لیژنە و شەمۆڵ ئاشین ئەندامی لیژنە سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سۆرانیان کرد و لەلایەن د.مصلیح مصطفى سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرو ڕاوێژکار و مامۆستایانی زانکۆی سۆران پێشوازیان لێکرا. لە کۆبوونەوەیەکدا باسی کێشەو گرفتی خوێندنی باڵاو ئاستی خوێندن لە سنورەکە کرا، لەمیانی سەردانەکەیاندا شاندەکەی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا کەمپی نوێی زانکۆی سۆران و سەنتەری توێژینەوەی زانستیان بەسەر کردەوە ولە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ کێشە و گرفتەکان کرد .