Skip to the content
Menu

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی کۆبووەوە

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکى په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، سه‌عات ١١ی پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣/١٢/٢٠١٩، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
له‌ سەرەتای کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر دەقی وەڵامی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەبارەی ئەو نوسراوەی لیژنەی پەیوەندییەکان کە پەیوەست بوو بەسەردانی لیژنەكه‌ بۆ وڵاتانی ئەڵمانیاو سوید بۆ دیداری ڕەوەندی کوردستانی.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنە تاووتوێی پەیوەندییەکانی له‌گه‌ڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان کرد بەمەستی پته‌وتركردنی پەیوەندییه‌كانی و دروستكردنی ھەماھەنگی لەنێوانیاندا، لەوبارەیەوە لیژنە بڕیاریدا بەم نزیکانە سەرۆکی فەرمانگەو ستافەکه‌ی بانگھێشتی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمان بکه‌ن.