Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ ‌٢/١٢/۲۰۱۹ ، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی رێڤینگ هروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هێزەکانی پێشمەرگە کراو داواکاری و کێشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە تاووتوێ کرا، هەروەها سەرجەم ئەو نوسراوانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتییەوە ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون گفتوگۆیان لەسەر کرا، هاوکات راپۆرتی ئامادەکراو لەسەر شەهیدبوونی ٢ پێشمەرگەی هێزەکانی ٧٠ خوێندرایەوە.
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە چاکسازییەکان و هەبوونی شەفافییەت کرا لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا، لەکۆتاییدا هەریەک لە ئەندامان و راوێژکاران راو و پێشنیازی خۆیان خستەڕوو و بڕیاردرا بەراپۆرتێک سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.