Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە نووسینگەی ڕزگارکراوانی دەستی داعش کرد

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٢/٤ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکاری لێژنەکە پێشوازییان لە حوسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکراوانی دەستی داعش کرد.

 لە دیدارێکدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تیشکی خستە سەر قوربانیانی دەستی داعش و ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییانەی دژی خەڵکی کوردستان ئەنجامیانداوە بە تایبەت ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە بەرامبەر خوشک و برایانی ئێزیدی کردوویانە، پاشان هەوڵەکانی پەرلەمانی کوردستانی بۆ بەجینۆسایدناساندنی کەیسی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی خستە روو، هاوکات رۆڵ و ئەرکی نووسینگەی ڕزگارکراوانی دەستی داعش بەرزنرخاند وهیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لە کارەکانیان بۆ خواستن  .

لەلایەن خۆیەوە حوسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەکە سوپاسی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کرد بۆ گرینگی پێدانیان بە کاری نووسینگەکە، هاوکات سوپاسی لێژنەی ناوچەکوردستانیەکان کرد بۆ پێدانی خەڵاتی رێزگرتن و لەبەرچاوگرتنی ئەرک و ماندووبوونی چەند ساڵی کارکردنیان .