Skip to the content
Menu

بەمەبەستی پیرۆزبایی شاندێکی لیژنەی ئەوقاف و كاروبارى ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی میری نوێی ئێزدییەکان دەکات

شاندێکی لیژنەی ئەوقاف و كاروبارى ئاینی لەپەرلەمانی کوردستان کەپێکھاتبوو لە ئیحسان محەمەد سه‌لیم جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ و وەیسی سەعید وەیسی بڕیارده‌رى لیژنه‌كه‌ و هدیە مراد ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بەمەبەستی پیرۆزباییكردن بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک میری ئێزدییان لە کوردستان وعێراق وجیھان، سەردانی میر حازم ته‌حسین بەگ-یان کرد.
شاندەکە وێڕای گەیاندنی پیرۆزباییان، دەستنیشانکردنی میری نوێیان بەقۆناغێکی گرنگ دانا بۆ ئێزدییەکان کە ھەمیشە کوردانی ئێزدی پێکھاتەێکی رەسەنی کوردستانن و جەخت لەسەر بایەخدانی زیاتر کرایەوە بەپێکەوەژیانی ئاینی لەم رووەوەش رۆلی پەرلەمانی کوردستان بەرزنرخێندرا بەتایبەت ھەبوونی پڕۆژەپێشنیازی کۆمەڵكوژیی ئێزدییەکان لەپەرلەمانی کوردستان کە بریارە لە چەند رۆژی داھاتوودا پەسند بکرێت كه‌ ساڵانە رۆژی 3ی ئاب وەک رۆژی کۆمەڵكوژیی ئێزدییەکان دادەندرێت، بەمەش کەیسی کۆمەڵكوژیی خوشک و برا ئێزدییەکان بەفەرمی دانی پێدابندرێت و تاوانباران دادگایی بکرێن و قەرەبووی زیانلێکەوتووانیش بکرێتەوە.
ھەروەک شاندەکە ھیوای سەرکەوتنیان بۆ میر حازم خواست بۆ زیاتر خزمەتکردنی رەوشی پێکەوەژیان لەکوردستاندا.
لای خۆیەوە میری نوێی ئێزدییەکان خۆشحاڵی و سوپاسی خۆی دەربڕی لەھەمبەر سەردانی شاندی لیژنەی ئەوقاف.