Skip to the content
Menu

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩/٧/٢٠١٩، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
له‌ کۆبوونەوەکەدا ئەو نوسراو و یاداشت و داواکاری و سکاڵایەنەی ئاراستەی لێژنەكه‌ کرابوون خوێندرانەوە و کاری پێویستیان لەسەر کرا و ئەوانه‌شی پێویستیی بەوەڵام بوو وەڵامدرانەوەو ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران.
دواتر لیژنەی پەروەردە نوسراوێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد بەمەبەستی دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆ و پەیمانگه‌کانی ھەرێمی کوردستان کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانن و دانەمەزراون و لیژنە جەختی کرده‌وە کە بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکانیان لەسەر ئەم بابەتە.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆکرا لەسەر بڕیاری ڕاگرتنی پێدانی مۆڵەت بە خوێندنگەو پەیمانگه‌ تایبەتەکانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە کە بەفەرمانێکی وزاری ڕاگیراوە، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ لیژنە بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ ئەم بڕیارە بکات و لەلایەنی باش و خراپی بڕیارەکە بکۆڵێتەوە.