Skip to the content
Menu

لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لەگەڵ ڕێکخراوی ئینستیوتی ڕیفۆرم بۆ گەشەپێدان کۆبووه‌وه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤/٧/٢٠١٩ لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ پێشوازیى لە ڕێکخراوی ئینستیوتی ڕیفۆرم بۆ گەشەپێدان کرد.
سەرەتا سەرۆکی لیژنە بەخێرھاتنی شاندی میوانى کرد و تیشکى خستە سەر گرنگیی ڕۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی له‌ پەرەوپێشچوونی ئاستی ھۆشیاریی تاک و ھەوڵدان بۆ بەدیموکراسیکردنی کۆی کایەکانی کۆمەڵگە.
دواتر دانا سه‌عید سۆفی سەرۆکی ڕێکخراوەکە ئاماژەی بە گرنگیی بونی پەیوەندی لەنێوان لیژنەى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنیى په‌رله‌مان و ڕێکخراوەکان کردو ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە کار لەسەر کۆمەڵێک پرس بکرێت بۆ نموونە جێبەجێکردنی یاسای بەدەستھێنانی زانیاری، ھاوکات داوای لە ئەندامانی لیژنەكه‌ کرد کۆبوونەوەیه‌کی ساڵانەی بەرفراوان ڕێکبخەن بۆ خوێندنەوەیەک لەسەر کاری رێًكخراوه‌كانى کۆمەڵگەی مەدەنی.
ھەر لە کۆبوونەوەكەدا نوێنەری دەستەی مافی مرۆڤ و نوێنەری دەستەی دەستپاکی ئامادەبوون و بەڵێنی ھەموو جۆرە ھاوکارییەکیاندا بۆ بەرەوپێشبردنی کاری ھاوبەش و پێکەوەیی لە نێوان لیژنەی ڕۆشنبیری و ڕێکخراوەکان.