Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 8/7/2019، لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.صباح محمود زێباری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوه‌ی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پڕۆژە پێشنیازی یاساى مافی نەخۆش و ھێزکاری تەندروستی بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەری بۆئەوەی پێشکەش به‌سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان بکرێت و بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان و پەسەند بکرێت کەئامانج لەم پڕِۆژەیە رێکخستن و پێدانی مافە بەنەخۆش و پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی و ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان و ھەنگاوێکە بۆ بەرەو پێشچوونی کەرتی تەندروستی لەھەرێمی کوردستان.
دواتر ئەو نوسراوو داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندرانەوەو کاری پێویستییان لەسەر کراو ئەوانەشی پێویستییان بە وەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵام درانەوە.