Skip to the content
Menu

لیژنەی یاسایی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند نوسراوێکی هاتوو بۆ لیژنەکەیان، سه‌عات ۱۲:۳۰ى دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٤ی تەمووزی ۲۰۱۹ لیژنەی كاروبارى یاساییی پەرلەمانی کوردستان بەسه‌رپه‌رشتیى بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆک و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵی لیژنە بەڕێوەچوو، سەرجەم ئەو نوسراوە هاتووانە تاووتوێکران کە ئاراستەی لیژنەکە کرابوون و بڕیاریاندا بەڕاپۆرتێک سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.