Skip to the content
Menu

لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر کۆمەڵێک پرسی تاووتوێ کرد

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢/٦/٢٠١٩، لیژنەی كاروبارى تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئامادەبوونی و بڕیادەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەكه‌ لەلایەن بڕیاردەری لیژنە ئەو نووسراو و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنە کرابوون خوێندرانەوەو کاری پێویستیان لەسەر کرا و وەڵام درانەوە.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی تەندروستی زانا مەلا خالید، کە تایبەت بوو بەسەردانیکردن بۆ لای کەسوکاری کۆچکردوو (شوان کەریم) کە له‌ چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای ئه‌نجامدانی نەشتەرگەری بۆى گیانی لەدەستدابوو کە کەسوکاری کۆچکردوو دکتۆرەکە تۆمەتبار دەکەن و ئەندامانی لیژنەش بە ڕای زۆرینە پێیان باش بوو کە لایەنی پەیوەندیدارو یاسا کێشەکە یەکلا بکاتەوە و لێیژنەی تەندروستیش چاودێریی دۆسێکە بکات.
باسکردن لە پڕۆژەیاساكانی مافی نەخۆش و مافی بەکاربەر تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، بۆئەوەی لەداھاتوودا کاری جدیی لەسەر بکرێت و بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان.