Skip to the content
Menu

لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکان کۆبووه‌وه‌

سه‌عات 10ى بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢/٦/٢٠١٩، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی لوقمان حه‌مه‌د حاجى مسته‌فا، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی لیژنەكه‌ پێشوازییان کرد لە سەرۆک و ئەندامانی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکان وێڕِای پیرۆزباییکردن لە دەستبەکاربوونی لیژنەكه‌ ھیوایان خواست کە ھەماھەنگی و پەیوەندییان لەگەڵ لیژنەكه‌ ھەبێت بۆ بابەت و پڕۆژە پەیوەندیدارەکان.
ھەروەھا داوایان لە لیژنەی ڕۆشنبیری کرد کە بەدواداچوون بکەن لەسەر ئەوەی کە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی باج و دەرامەت لە وەزارەتی دارایی وەک کۆمپانیای بازرگانی باج لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی وەردەگرێت، ئەمەش پێچەوانەی یاسای ژمارە ١ى سالی ٢٠١١ یاسای رێکخراوە ناحکومییەکانە، بەشی شەشەم مادەی چواردە بڕگەی چوار.
لەبەرامبەردا سەرۆک و ئەندامانی لیژنەكه‌ ئاماژەیان بەگرنگیی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردو ھیوایان خواست چالاکتر بن و ڕۆڵی زیاتر ببینن لەھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیریی تاک.
هه‌روەها بەڵێنیاندا بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانییان بکەن و ھەوڵی چارەسەری کەموکوڕییەکانیان بدەن.