Skip to the content
Menu

لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆبووه‌وه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩/٦/٢٠١٩، لیژنه‌ى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی لوقمان وەردی، سەرۆکی لیژنە و ئاماده‌بوونی گۆران عومه‌ر، ئەندامی لیژنەكه‌، پێشوازییان کرد لە شاندێکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە پێکھاتبوو لە ئه‌کره‌م جەمۆ، سەرۆکی فەرمانگە و شاندێکی یاوەری.
سەرەتا شاندی میوان پیرۆزباییان له‌ سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لیژنەكه‌یان و ھیوایان خواست ھەماھەنگی و پەیوەندیی بەردەوام ھەبێت بۆ بەرەو پێشچوونی کاری ڕێکخراوەیی لەھەرێمی کوردستاندا.
لەلایەن خۆشیانەوە سەرۆکی لیژنە وێڕای بەخێرهێنانیان ئاماژەی بەڕۆڵی گرنگی فەرمانگەكه‌ کرد و دەستخۆشیی لێکردن لەبەرامبەر کار و چالاکییەکانیان.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان، باسی لەکێشە و گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم فەرمانگە کرد.
لەبەرامبەردا سە ۆکی لیژنە بەڵێنی بەدواداچوونیدا بۆ کێشە و گرفتەکان و دروسكردنی ھەماھەنگی و پەیوەندیی بەردەوام له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كه‌یان .