Skip to the content
Menu

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانى كوردستان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پیرۆزبایى له‌ مامۆستایانی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیى مامۆستایانی كوردستانه‌وه‌، په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی مامۆستایانی كوردستان كرد، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 
پەیامی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەین و هەوڵ و هیوامان بۆ سبەینه‌یه‌کی باشترە بۆ سەرجەم مامۆستایان.
مامۆستایانی کوردستان جیاواز لە هەموو مامۆستایانی دیکەی جیهان، جگە لە ئەرکی پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەکان، قورسایی پێگەیاندنی نەوەکانیان بە هزرو بیرە نەتەوەییەکان و قوربانیدانیان بەخۆیان ئەرکێکی دیکەیان بووە، مامۆستان لەسەرجەم شۆڕش و راپەڕینەکان پێشەنگ بوون، لەسەردەمە سەختەکانی دوای راپەڕین بەبێئەوەی بیرلەخۆیان بکەنەوە، بەردەوامییان بە خوێندن و پێگەیاندنی نەوەکان داوە.
لە ساڵانی دواییش لەگەڵ هاتنی هێرشی رێكخراوى تیرۆریستیی ناسراو به‌داعش، مامۆستایان وێڕای هەبوونی قەیرانی دارایی و خراپی گوزەران، بەڵام ئەوان شێلگیرانە بەردەوامبوون لە پێگەیاندنی منداڵان و فێرکردنیان بۆ دوورکەوتنەوەیان لەهزرە توندڕەوەکان.
لێرە بەناوی پەرلەمانی کودستانەوە، بۆ مامۆستا خۆشەویستەکانمان دووپات دەکەینەوە، 
کە هەمیشە پارێزەری مافەکانیان دەبین و هەوڵ بۆ باشترکردنی ژیان و ژیاریان دەدەین و ئەوەی لە دەستمان بێت لەچوارچێوەی کاری پەرلەمانی کوردستان بۆ مامۆستایان درێخی ناکەین.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان