Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ چه‌ند پرسێگی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێ كردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌ كاروبارى لیژنه‌كه‌یان، نیوەڕۆی ڕۆژى دووشەمە 2019/5/20، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی عبدالسلام عه‌بدوڵا، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە کۆی ئەو نووسراو و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون تاووتوێ کران و کاری پێویستییان لەسەر کرا.
دواتر گفتوگۆ لەسەر بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پۆلی ٩ى بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی کرا و جەخت لەوە کرایه‌وە کە دەبێت پرۆسەکە بەشێوازێکی تەندروست بەڕێوە بچێت و قوتابییان لە کەشێکی گونجاودا بچنە ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکە جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە داواکاری و کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەبێت لەبەرژەوەندیی مامۆستایان چارەسەر بکرێت و وەک لیژنە پاڵپشتی تەواویان دەبن.