Skip to the content
Menu

لیژنەی تەندروستی لەگەڵ ڕاوێژکاری تەندروستیی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوه‌

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 2019/5/6، لیژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپەرشتیی د.سه‌باح مه‌حمود، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ د.خه‌بات خالید، ڕاوێژکاری کاروباری تەندروستی لە ئەنجوومەنی وەزیران كۆبووه‌وه‌.
مه‌به‌ست لە کۆبوونەوەکە بۆ دروستکردنی ھەماھەنگیی زیاتره لە نێوان حکومەت و پەرلەمان بۆئەوەی بتوانرێت لەداھاتوودا کەرتی تەندروستی بەرەو پێش ببرێت و باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش به‌ ھاووڵاتییان بکرێت و پەلە بکرێت لە ئامادەکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە لەخزمەت کەرتی تەندروستیدان بە تایبەت پڕۆژەی بیمەی تەندروستی.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە سەرۆکی لیژنە سوپاسی د.خبات خالید-ی کرد بۆ ئامادەبوونى و ھیوای خواست ئەم کۆبوونەوانە بەردەوام بن و ھەماھەنگیی نێوان حکومەت و پەرلەمان زیاتر بێت بەتایبەت دوای ئەوەی حکومەتی تازە پێکدەھێندرێت.