Skip to the content
Menu

لیژنەی دەسپاکی بەدواداچوون بۆ به‌هه‌ده‌ردانى بڕی 261 ملیۆن دینارى کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ دەکات

بەمەبه‌ستی بەدواداچوون بۆ پرسی دیارنه‌مانی بڕی 261 ملیۆن دینار له‌ کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ، ئه‌مڕۆ پێنجشەمە 28-11-2019، شاندێکی لیژنەى ده‌سپاكیی په‌رله‌مانی كوردستان کەپێکھاتبوو لە شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو سەعید مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنەو شنۆ ئەشقی لیلی عبدالجبار ئەندامانی لیژنەكه‌و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ له‌شارى دهۆك لەگەڵ د.موسلیح دھۆکی سەرۆکی زانکۆی دھۆک کۆبووەوە.
له‌ دیدارێكدا باس له‌پرسی ڕاگری پێشووی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ كرا كه‌ به‌ گومانی بەھەدەردانی بڕی 261 ملیۆن دینار دۆسییه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌و ڕادەستی لیژنەى ده‌سپاكیی په‌رله‌مان کرابوو، لەئەنجامی بەدواداچوونه‌کانى لیژنه‌ کۆی زانیارییەکانیان یاداشت کردووەو بڕیاره‌ لەڕاپۆرتێکدا ئاراستەی سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی کوردستانی بکەن.