Skip to the content
Menu

لیژنەی كشتوكاڵ تاوتوێی بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی كشتوكاڵ دەكەن

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 12/11/2019 بەسەرپەرشتی عوسمان عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆك لیژنەو بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبوونەوە.

لەم كۆبوونەوەیە تاوتوێی سەرجەم ئەو نوسراوانەی لەلایەن جوتیاران و رێكخراوەكانی تایبەت بەبەرگریكردن لەمافی جوتیاران و كەرتی كشتوكاڵی ئاڕستەی لیژنەكە كراوە كران. لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكە لیژنەكەی تاوتوێی بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی كشتوكاڵیان كردوو بەپێویستیان زانی حكومەتی هەرێم بەگوێرەی گرنگی كەرتی كشتوكاڵی ئەو فەرمانبەرانەی كە گرێبەستن بكرێنە هەمیشەیی. لە كۆتایی كۆبوونەوەكە لیژنەكە بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ كێشەی زەویە كشتوكاڵیەكان بكات دواتر بەنوسراوی فەرمی لەرێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوای چارەسەركردنیان بكات.