Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەی ئێدارەی ھەرێم بە بۆنەی بردنەوەی تانەی دادگای فیدراڵی لە سەر یاسایی ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق پیرۆزبایی لە خەڵکی ئەوناوچانە کرد

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٢/١١/٢٠١٩ لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا بەبۆنەی تانەی دادگای باڵای فیدراڵی لە یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان پیرۆزباییان لە خەڵکی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کرد، کە ۲۲/۷/۲۰۱۹ لە لایەن ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر درابوو، و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دەقەکانی دەستووری عێراقدا کۆک نەبوو ، کە بە هۆیەوە ڕێژەیەکی زۆری هاوڵاتیان بێ بەش دەبوون لە مافی دەنگدان، بە تایبەت ئەو هاوڵاتییە کوردانەی کە لە ناوچەکانی خۆیان ئاوارەبوونە و لە ئێستادا ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، لەبەر بەرپرسایەتی لیژنەکە بەو بابەتەوە بە ڕاوێژ و ھەماھەنگی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ڕێکەوتی ١٥/٩/٢٠١٩ بەرێگای پارێزەری لیژنە سەردار ھەرکی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تانە لە یاساکە درا و ئەمڕۆ دادگاکە تانەکەی پەسەند کرد و ماددەکانی (٣، ۱۲، ۱٦، ۱۷)ی لە یاساکەدا هەڵوەشاندەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لە ڕێگەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە پیرۆزباییان لە خەڵکی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە تایبەتی و خەڵکی کوردستان بە گشتی کرد.