Skip to the content
Menu

لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم پێشوازی لە نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی کرد

ئەمرۆ سێشەمە ١٢/١١/٢٠١٩ بەمەبەستی گوێگرتن و وەرگرتنی زانیاری لەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم  لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە ئامادەبوونی جوان یونس رۆژبەیانی سەرۆکی لیژنە و جێگر و بریاردەری لیژنە لەگەڵ بەشێک لە ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە پێشوازیان لە مۆنیا ئەتزی مۆتسی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارۆباری سیاسی لە نوسینگەی یونامی لە ھەولێر کرد.

سەرەتا سەرۆکی لیژنە کوتەباسێک لە سەر رەوشی ئێستا ئەو ناوچانە بە نووێنەری یۆنامی گەیاند و دواتر باس لە بارودوخی ئێستای عێراق کرا کە کاریگەری لە سەر ھەرێمی کوردستان دەبێت بە تایبەتی پرسی ھەموارکردنی دەستووری عێراق.

پاشان لیژنەکە داوای کرد نەتەوە یەکگرتووەکان ھاوکار و پاڵپشتی ھەرێمی کوردستان بن بۆ بەدیھێنانی ھەموو ماف و داواکاریەکانی کورد لە دەستوور، بەتایبەت ماددەی١٤٠ی دەستووری عێراق کە دەبوایە لە سالی ٢٠٠٧ جێبەجێبکرێت وھەموو ئەو ناوچانە بگەرێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییدا جەخت لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هەردوو لا کرایەوە.