Skip to the content
Menu

لێژنەی یاسایی لە دوو کۆبوونەوەدا تاوتوێی ئامادەکردنی پیشنیازی یاسایەک دەکات

بەمەبەستی تاوتوێی ئامادەکردنی پێشنیازی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاغ بردنی نەوت و لێدەرهێندراوەکان لە هەرێمی کوردستان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٥/۱۱/۲۰۱۹ لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان لە درێژەی هەمان ناوەرۆکی کۆبوونەوەی دوێنێ لێژنەکە بە سەرپەرشتی بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی عەباس فەتاح جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لێژنەی یاسایی بەڕێوەچوو، تاوتوێی پێشنیازی یاسای بە قاچاغ بردنی نەوت و لێدەرهێندراوەکان لە هەرێمی کوردستان کرا و بڕیاریاندا ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاساکە.