Skip to the content
Menu

یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محمد (د.خ) بەرز و پیرۆز ڕاگیرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۹/۱۱/۲۰۱۹ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کوردستان بە یاوەری لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە شاری هەولێر کرد.

هەروەها لە ڕێ و ڕەسمی یادەکەدا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە وەزیر و بەرپرسانی حکومی و هاووڵاتیان لە مزگەوتی سەواف تیایدا بەشداربوون، وێرای دەست خۆشیی لە وەزیری ئەوقاف و رێکخەرانی یادەکە ،هێمن هەورامی بەناوی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان پیرۆزبایی ئەم یادە مەزنەی لە موسلمانان کرد۰

شایانی باسە لە ۱۲ی ڕەبیع ئەلئەولی هەموو ساڵێکی کۆچی هەرێمی کوردستان لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانیدا یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) دەکرێت و ئەو یادە بەرز ڕادەگیرێت.