Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانى ره‌شنووسی یاسای ڕەوەندی کوردستانی تاووتوێ ده‌كات

ئەمڕۆ دووشەمە ٢٨/١٠/٢٠١٩، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو ژماره‌یه‌ك لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خوی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بە خوێندنه‌وه‌ی چەند نوسراوێک کە پەیوەست بوون بە سەردان و کار و چالاکییه‌كانی لیژنه‌كه‌ له‌ماوه‌ى رابردوودا دەستی پێکرد.
ھەر له‌ کۆبوونەوەکەدا چەندین پرس و بابەت گفتوگۆ کران لەوانە چۆنیەتیی ھەنگاونان بۆ بە پڕۆژەکردنی ره‌شنووسی یاسای ڕەوەندی کوردستانی بۆ ئەم مەبەستەش لیژنە بریاریدا بە نوسراو پڕۆژەکە بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بدرێت بۆئەوەى له‌ ڕێگه‌ی نوێنەرەکانی حکومەتی ھەرێم، ڕەوەندی کوردیش ئاگاداری
وردەکاریی پرۆژەکە بن.
ھەر پەیوەست بەره‌شنووسی یاسای ڕەوەندی کوردی لیژنە بریاریدا بەم نزیکانە ورکشۆپێک بۆ ئەکادیمیست و ڕێکخراوەکانی تایبەت لە بواری ڕەوەندی کوردستانی ساز بکرێت بەمەبەستی وەرگرتنی ڕاو سەرنجی ئەوان لەسەر ره‌شنووسی یاساكه‌.