Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نوێنەرانی ئەو ناوچانە کرد

ئەمرۆ سێشەممە  ٢٩/١٠/٢٠١٩ لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە سەرپەرشتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنە و بەیاوەری بریاردەری لیژنە و ژمارەیەک ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنە پێشوازیان لە نوێنەرانی ھەریەک لە ناوچەکانی مەندەلی ، خانەقین، بەدرە ، زۆرباتیە ، دەشتی نەینەوا و کەرکووک  کرد.

لە دیدارێک لە دوای گفتو گۆ کردن لە سەر ڕەوشی ئەو ناوچانە، نوێنەرانی ناوچانەکانی دەرەوە یاداشتنامەیەکیان پێشکەش بە لیژنە کرد کە تایبەت بوو بە پرسی ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە ئاستەنگ و لەمپەڕی زۆر بۆ دەنگدەرانی کورد دێنێتە کایەوە بەتایبەتی دوای بریار و ڕێنمایەکانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەلبژادنەکانی عێراق لەوانەش گەڕانەوەی ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی خۆیان بە مەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان.

لەم چوارچێوەیە دا داوا لە لیژنەکە کرا کە ھاوکاربن بۆ کردنەوەی چەند بنکەیەکی تایبەت لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان ، چونکە ئارامی ناوچەکانیان لە ژێر مەترسی دایە و ئاوارە کوردەکان ناتوانن بگەرێنەوە بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنی پارێزگاکاندا .