Skip to the content
Menu

لیژنەی پەیوەندییەکان سەردانی کۆنسوڵخانەی تورکیای کرد

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو گیروگرفتانەی کە لە کاتی گەشتکردنی هاوڵاتیانمان بۆ وڵاتی تورکیا لە خاڵە سنوورییەکان و فرۆکەخانەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە، ڕۆژی ۳ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹ ليژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی د. ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی ليژنەو بەیاوەری ئاشنا عبداللە بڕیاردەر و محمد سعید ئەندامی لێژنەکە، سەردانی کۆنسوڵخانەی تورکیا-یان لە هەولێر کرد و لە لایەن کۆنسوڵی گشتی کۆنسوڵخانەکە پێشوازییان لێ کرا.

دوای گفتوگۆکردن و خستنەڕووی گازاندەی هاوڵاتیان لەسەر ئەو بابەتە ، داوای چارەسەرکردن و نەهێشتنی ئەو ئاستەنگانە کرا، لای خۆیەوە کۆنسوڵی گشتی تورکیا بەڵێنێ ئەوەی دا کە چارەسەری ئەو بابەتە بکات، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لەساڵی ۲۰۱٤ تاکو ئێستا  تەنها ۱٤۳ حاڵەتی گەڕانەوە هەبووە و ڕێگە نەدراوە بچنە نێو خاکی تورکیا، ئەو ژمارەیەش هی هاوڵاتیانی تەواوی عێڕاقە نەک تەنها هەرێمی کوردستان، کۆنسوڵی گشتی تورکیا هۆکاری ڕێگەگرتنی لەو کەسانەی بۆ لێکۆڵینەوەکان گەڕاندەوە کە بە بەڵگە سەلمێنراوە و دەریانخستووە کەسانی مەترسیدار بوونە لەسەر ئاسایشی تورکیا.