Skip to the content
Menu

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی سەردانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات

پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ ۲۰۱۹/۱۰/۲۲ لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی بە سەرۆکایەتی  د. رێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکانی  بەقاچاغ گەشتکردن لە فرۆکەخانەکان، تەعداد فەرعی و ڤیزەی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی ناوخۆیان کرد و لە لایەن ڕێبەر ئەحمەد  وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە تەلاری وەزارەتی ناوخۆ بەرێوەچوو، تیشکخرایە سەر کێشەی بە بەقاچاغ گەشتکردن لە فرۆکەخانەکان و تەعداد فەرعی و ڤیزەی هەرێمی کوردستان، جەخت لەسەر گرتنەبەری میکانیزمی گونجاو کرایەوە بۆ رێگری کردن لە مەسەلەی بە نایاسایی گەشتکردن لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی سەرجەم گرفتەکان، هاوکات باسیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان لیژنەی پەیوەندییەکان و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.