Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری یاسایی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە ١٠/١٠/٢٠١٩، لیژنەی کاروباری یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لەھۆڵی لیژنە بەڕێوەچوو ئەو نوسراو و داواکارییانەی لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون گفتوگۆیان لەسەرکراو دوای ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوە لەنێوان ئەندامان و ڕاوێژکاران سەرجەم نوسراوەکان وەڵامدرانەوە.