Skip to the content
Menu

لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک ئەمرۆ دوشەممە ١٤/١٠/٢٠١٩ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە ئیدارەی ھەرێم بەسەرپەرشتی جوان یونس رۆژبەیانی سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بریاردەرو ئەندامانی لێژنەکە کۆبوونەوەی ئاسای خوی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەریوەچوو ، سەرجەم ئەو نووسراو و راپۆرتانە خوێندرانەوە کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون و وەڵامی پێویستییان دراویەوە، پاشان گفتوگۆیان لەسەر ئەو هەڵسەنگاندنە کرد کە لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە سەبارەت بە چالاکی و کارەکانی سەرجەم لێژنەکانی پەرلەمان، دوابەدوای ئەوەش باس لە گرژییەکانی ئەم دوایەی عێراق کرا کە بە هۆیەوە نەتواندرا لێژنەی ناوچە کوردستانییەکان شاندی خۆی بە مەبەستی بەدواداچوون چەند پرسێکی پەیوەست بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بنێرێت بۆ بەغدا، بۆ ئەم مەبەستەش رایانگەیاند هەرکات بارودۆخەکە ئاسایی بێتەوە سەردانی بەغدا دەکەن.