Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

ئەمرۆ دۆشەممە لە ڕێکەوتی ١٤/١٠/٢٠١٩ لیژنەی پەیوەندیەکان و ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەی ئاسایی خوی ئەنجامدا کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی د. ڕێبوار بابکەی و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک لیژنە و بریاردەری لیژنەی و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنە لەھولی لیژنە لە تەلاری پەرلەمان بەرێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێک گفتو گۆ کران لەوانەش قسەکردن لە سەر ڕەوشی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان  کە کوردانی ھەموو ناوچەکانی نیگەران کردووە،  تەوەرێکی تری کۆبوونەوە قسەکردن بوو لەسەر بەداواداچوون بۆ بابەتی بەقاچاخ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێی فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی ھەولێر و سلێمانی بۆ ئەم مەبەستە  لیژنە بریاریدا سەردانی وەزارەتی ناوخۆ و ھەریەک لە فڕۆکخانەی ھەولێر و سلێمانی بکات بۆ روونکردنەوەی  زیاتر و چارەسەری ئەم بابەتە.