Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی سەردانی فەرمانگەی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

 بە مەبەستی توندوتۆڵکردنی پەیوەندیەکانیان و هێنانەکایەوەی هەماهەنگی زیاتر، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۷/۱۰/۲۰۱۹ لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی بە سەرۆکایەتیی د. ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنە ، و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامان و ڕاوێژکاری لێژنەکە سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەکە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا وێرایی پیرۆزباییان لە دەست بەکاربوونی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، هەردوو لا جەختیان لە توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە کە لە داهاتوودا بتوانن هاوکار و هەماهەنگی کارەکانی یەکتر بن و زیاتر بتوانن خزمەت بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی بکەن ، لە تەوەرێکیتری دیدارەکەدا سەرۆک و جێگر و ئەندامانی لێژنەکە بە وردی گوێیان لە کێشە و گرفتەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە گرت، و هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە ئێستا و داهاتوو کردەوە.