Skip to the content
Menu

لێژنەی یاسایی پێشوازی لە دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان کرد

بەمەبەستی هەموارکردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاکی پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٩/١٠/٢٠١٩ لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە پێشوازییان لە د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە هۆڵی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو تیشکخرایە سەر گرنگی کار و ئەرکەکانی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و رۆڵی ئەو دەستەیەیان لە رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی خستەروو، پاشان لەلایەن سەرۆکی دەستەکە کارو ئەرکەکانی دەستەی دەستپاکی خرایە روو و داوای لە لێژنەی یاسایی کرد بۆ بەهێزتر کردنی دەستەکە و نەهێشتنی ئەو کەموکوڕییە یاساییانەی کە لە یاسای دەستتەکەدا هەیە، یاسای دەستەی دەستپاکی هەمواربکرێتەوە و بخرێتە بەرنامەی کاری دانیستنەکانی پەرلەمانی کوردستان.