Skip to the content
Menu

پرسی بەقاچاخ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێی فڕۆکه‌خانەکانى هه‌رێمه‌وه‌ تاووتوێ كرا

بەمەبه‌ستی بەدواداچوون بۆ بابەتی بەقاچاخ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی فڕۆکه‌خانەکانی ھەرێمه‌وە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 2019/10/21، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بە سەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا له‌وانه‌ ڕاپۆرتێکی تایبەت لەسەر سەردانی لیژنەكه‌ بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان خرایەڕوو، ھەر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنەیەکی لاوەکی پێكهێندرا بۆ مەبەستی سەردانیكردنی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاردرا سبەینێ ٢٢/١٠/٢٠١٩ لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كه‌ سەردانی وەزارەتی ناخۆی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ بەدواداچوون بۆ چەند پرسێک لەوانەش پرسی بەقاچاخ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێی فڕۆکه‌خانەکانی ھەولێر و سلێمانی-یه‌وه‌.