Skip to the content
Menu

ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەی پێشنیازی یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەویانەی لە سنوری شارەوانیەکان زێدەرۆییان لەسەر کراوە پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا

لە دوو کۆبوونەوەی جیادا بەمەبەستی نووسینەوەی راپۆرتی هاوبەش لەبارەی پێشنیازی یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەویانەی لە سنوری شارەوانیەکان زێدەرۆییان لەسەر کراوە رۆژی دووشەممە ٢٨/١٠/٢٠١٩ هەردوو لێژنەی یاسایی و لێژنەی شارەوانی و گەشت و گوزار بە ئامادەبوونی بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنەی یاسایی و هاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لێژنەی شارەوانی و گەشت و گوزار و جێگری سەرۆک و بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی هەردوو لێژنە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لێژنەی یاسایی بەرێوەچوو، سەرجەم ئەو پێشنیازانە کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاساکە خرابوونە روو تاوتوێکرا، پاش تاوتوێکردن و گفتوگۆکردن لەسەر سەرجەم ماددە و بڕگەکانی پرۆژە پێشنیازەکە  ڕاپۆرتی کۆتاییان لەبارەی پێشنیازە یاساکە نووسیەوە و پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و بڕیارە لە دانیشتنی رۆژی ٣٠/١٠/٢٠١٩ی پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر بدرێت.