Skip to the content
Menu

شاندی پەرلەمان له‌ به‌غدا چاوی کەوت بە سکرتێری گشتیی یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەبی

له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كیان بۆ شاری به‌غدا، شه‌وی سێشەممە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ شاندی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان چاوی بە فایز عه‌لی ئەلشوابکە سکرتێری گشتیی یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەبی کەوت.
لە دانیشتنێکدا تیشک خرایە سەر کاری پەرلەمانی و گرنگیی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان پەرلەمانی کوردستان و یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەبی.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی له‌ مێژووی پەرلەمانی کوردستان و پێکهاتەکانی پەرلەمانى كوردستان كرد و به‌ناوی شانده‌كه‌وه‌ خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەبی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
لای خۆیەوە سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەبی خۆشحاڵیی خۆی بەو دیدارەی شاندی پەرلەمانی کوردستان دەربری و رایگەیاند: "بەخۆشحاڵییەوە لە دەرفەتێکدا سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن".