Skip to the content
Menu

شاندێكی كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات

سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ٤/٩/٢٠١٩، دەستەی سەرۆکایەتیی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان و بازرگانی و پیشەسازی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازییان لە شاندێکی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەھەولێر کرد کە پێکھاتبوو لە ئاندر وێلتنز بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی و ئابووری و د.ماریسا سمیپ بەر پرسی بەشی ئابووری لە کۆنسولخانەی ئەمریکا.
مەبەست له‌ سه‌ردانى شانده‌كه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا بۆ لیژنه‌كه‌ تاووتوێكردنی دوا پێشھاتەکانی گفتۆگوی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق لەسەر پرسی کەرتی نەوت و گاز بوو.