Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند نووسراوێکی لیژنەکەیان و خستنەڕووی راپۆرتی ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ی فەریزەی حەجی ئەمساڵى حاجییانی هه‌رێمی كوردستان لەلایەن شاندی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، سەعات ١٠ى بەیانیی ئەمڕۆ ٨/٩/٢٠١٩، لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی د.هەورامان گه‌چێنەیی سەرۆکی لیژنە و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکه‌دا سەرجەم ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لیژنەکە کرابوون خوێندرانەوە و پاش تاووتوێکردنیان وەڵامی سەرجەمیان درایەوە.
پاشان لەلایەن شاندی لیژنەی ئەوقاف کە یاوەریی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان بوون بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، راپۆرتێک خوێنداریەوەو لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی سەفەری حاجیانی ئەمساڵیان بۆ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە خستەڕوو، پاشان بریاریاندا بەراپۆرتێک سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.