Skip to the content
Menu

لیژنەی ده‌ستپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا بەدواداچوون بۆ کێشەی پێوەری ئاوی ماڵان دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێک و به‌دواداچوون بۆ سكاڵای هاووڵاتییان لەسەر سکاڵای ھاووڵاتییان سه‌باره‌ت به‌ کێشەی پێوەری ئاوی ماڵان، نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ ١/٩/٢٠١٩، لیژنەی ده‌ستپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
لەکۆبوونەوەکەدا کە لەھۆلی لیژنە بەڕێوەچوو لەسەر سکاڵای ھاووڵاتییان و ھەبوونی کەموکوڕی و تێبینی لەسەر کارکردن بەئامێری پێوەری ماڵان و ئەو کۆمپانیایانەی کار لەو بواردە دەکەن بڕیاردرا لەڕێگه‌ی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە به‌نوسراوێك داوای بانگھێشتی وەزیری شارەوانی و لایەنی تایبەتمەند به‌و پرسه‌ بکرێت بۆ لیژنەی دەستپاکی بەمەبەستی پێدانی زانیاری و ڕوونکردنەوەى پێویست و دەستنیشانکردنی کەموکوڕییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر، ھاوکات داوا بکرێت کەکار بەم سزایە نەکرێت کە دانراوە بۆ ھەر ماڵێک کە تا ١/٩/٢٠١٩ پابەند نەبووبێت بەبەستنی ئامێرەکە تا کێشەکان یەکلایی دەکرێنەوە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاووتوێ و گفتوگۆکرا لەسەر ئەو نووسراو و یاداشت و داواکاری و سکاڵایانەی کەئاراستەی لیژنە کرابوون و کاری پێویستییان لەسەر کراو ئەوانەشی پێویستییان بە وەڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وەڵامدرانەوەو ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران .