Skip to the content
Menu

لیژنەی شارەوانی چه‌ند پرسێكی گرنگى تاووتوێ كرد

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ٢/٩/٢٠١٩، لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگۆزار و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیى ھاوڕێ مەلا ستار سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خویی ئەنجامدا.
له‌ کۆبوونەوەکەدا كه‌ لە ھولی لیژنە له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان بەڕێوەچوو تاووتوێی ئەو ڕاپورت و نوسراوانە کرا کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانه‌وه‌ ئاراسته‌ی لیژنەکە كرابوون، دواتر ئەندامان باسیان لە ھەندێک کێشەو کەموکوڕیی شێوێنە گەشتیاری و شوێنەوارییه‌كان کرد کە خەلکی ئەو ناوچانە ئەو گلەیى و سكاڵایانه‌یان بەئەندامانی لیژنەکە گەیاندبوو و دوایان کردبوو كه‌ ئەوان لە جیاتی کرێکارانی بیانی لەو شوێنانە ئیش بکەن بەتایبەت ئەو ناوچانەی کەبیره‌ نەوتیان تێدایە.
لە کوتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنە پێشنیازی چەند بابەت و پرسی گرێدراوی بە ژیانی خەڵک و چونیەتیی رێکخستنیان باسکرد و بڕیاردرا له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی داھاتوودا بە تێروتەسەلى قسەیان لە سەر بكه‌ن.